بەڕێوەبەری تەندرووستی جیھانی: رەوش لە ھندستان "خەمناكە"

"2600 كارمەندی دیكەی رێكخراوی تەندرووستی جیھانی نێردراون بۆ پێشكەشكردنی ھاریكاری و پشتیوانیكردن لە ھەوڵەكانی لەناوبردنی كۆرۆنا"
تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له‌ هیندستان
تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له‌ هیندستان

K24 – ھەولێر:

بەڕێوبەری رێكخراوی تەندرووستی جیھانی، تیدرۆس ئەدھانۆم گیبرسیۆس، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، رەوش لە ھندستان "خەمناكە" بەھۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندرووستی جیھانی گوتی: كارمەندی تەندرووستی و كەلوپەلی زیاتر نێردراون بۆ ئەوێ بۆ ھاریكاریكردنی هیندستان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

گوتیشی: "رێكخراوی تەندرووستی جیھانی ئەوەی لە توانای دابێت دەیكات و پێداویستی و كەرەستەی ھەستیار پێشكەش بەو وڵاتە دەكات و لە نێوانیانیشدا ئامێرەكانی چڕكردنەوەی ئۆكسجین و نەخۆشخانەی گوازراوە كە پێشتر ئامادەكراون".

راشیگەیاند، 2600 كارمەندی دیكەی رێكخراوی تەندرووستی جیھانی نێردراون بۆ پێشكەشكردنی ھاریكاری و پشتیوانیكردن لە ھەوڵەكانی لەناوبردنی كۆرۆنا.