ئه‌مڕۆ له ئێران زۆرترین ژماره‌ی مردن به كۆرۆنا تۆماركرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 496 كه‌سی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵادانی په‌تاكه تا ئێستا زۆرترین ژماره‌ی مردنه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا تۆمار كرابێت و به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، سنووری 70 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی "مێهر" بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 21 هه‌زار و 26 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه له‌و وڵاته تۆماركراون، به‌مه‌ش ئاماری ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له‌و وڵاته تووشی په‌تاكه بوونه، بۆ 2 ملیۆن و 417 هه‌زار و 230 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 هه‌زار و 244 حاڵه‌ت دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره.
ئه‌و ئاژانسه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران گواستییه‌وه، "تا ئێستا ئه‌وانه‌ی به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 289 هه‌زار و 229 كه‌س"، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌و وڵاته، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار كه‌م له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، تا ئێستا 15 ملیۆن و 313 هه‌زار و 657 كه‌س له سه‌رانسه‌ری كۆماری ئیسلامی پشكنینی كۆرۆنایان كردووه.
H.B