ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لە ماوەی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار هەژماری داعش لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق لەناوبراون

هەژمارەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان پڕوپاگەندەیان بۆ داعش کردووە و زانیاری و هەواڵی چەواشەکاریی و ترس و دوودڵیان بڵاوکردووەتەوە
وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش
وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش

K24 – ھەولێر:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا لە عێراق زیاتر لە 26 هەزار هەژماری داعش لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لەناوبراون.

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، وەین مەرۆتۆ گوتی: تیرۆر و توندڕەوی گەورەترین هەڕەشەن لەسەر هەر کۆمەڵگەیەك، لە ماوەی رابردوودا دژە تیرۆری عێراق 26 هەزار و 280 هەژماری داعش و لایەنگرانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەیان لە عێراق لەناوبردوون.

هەژمارەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان پڕوپاگەندەیان بۆ داعش کردووە و زانیاری و هەواڵی چەواشەکاریی و ترس و دوودڵیان بڵاوکردووەتەوە.