وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران و بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران

K24 – هەولێر

بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران و دۆخی ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران بكەن.

دوێنێ دووشەممە 26/4/2021 وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی رایگەیاند، پێویستە سەرجەم کێشەکانی ناوچەکە لە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.