هێزی دەریایی ئێران دوو كه‌شتیی سەربازیی ئەمه‌ریکایان لە کەنداو گەمارۆدا
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمه‌ریکی بڵاویکردەوە، سەرەتای ئەم مانگە، هێزی دەریایی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، دوو كه‌شتی سەربازی ئەمه‌ریکایان لە کەنداو گەمارۆداوە و چەند جارێك بە نزیکی (64) مەتر لە كه‌شتییه ئەمه‌ریکییەکان نزیکبوونەتەوە، کاتێك لە ئاوی باشووری کەنداو سەرقاڵی گەڕانی ئاسایی بوون.
به‌رپرسانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، (3) به‌له‌می هێرشكار و كه‌شتیی "Harth 55"ی ئێرانی، كه كه‌شتییه‌كی پشتیوانییه، گه‌مارۆی هه‌ر دوو كه‌شتی ئه‌مه‌ریكیان داوه، له كاتێكدا خه‌ریكی ئه‌ركی خۆیان بوون له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی له باشووری كه‌نداو.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، كه‌شتییه گه‌وه‌ره‌كه چه‌ند جارێك به به‌رده‌م هه‌ر دوو كه‌شتی "مۆنۆمۆی" و "رانجل"، به دووری (64) مه‌تری تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام كه‌شتی "رانجل" خۆی له كه‌شتییه ئێرانییه‌كه لاداوه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پێكدادان روونه‌دات.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، رووداوەکە لە (2)ی ئەم مانگەدا بووە، ئەو رۆژەی هەریەک لە تاران و واشنتن دانووستانی رێککەوتنی ئەتۆمییان راگەیاندووە.
د.ی