ته‌ندروستی عێراق له‌سه‌ر یه‌كه‌م تووشبووی "كۆرۆنای هیندی" روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی "كۆرۆنا هیندی" له عێراق تۆمار نه‌كراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گه‌شتكردن له نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێته هۆی هێنانی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا.
ره‌با فه‌لاح، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكمان له كۆرۆنای هیندی له عێراق تۆمارنه‌كردووه، به‌ڵام هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌گۆڕێت و مه‌ترسی درووست ده‌كات، ره‌نگه نه‌وه‌یه‌كی دیكه سه‌رهه‌ڵبدات، كه كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌دڵنیاییه‌وه گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو په‌تایه‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و زیاتر مه‌ترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنا بهێنێته عێراق، به‌ڵام خۆپارێزی و پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه ده‌كات.
ئه‌و به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دوای ئه‌وه هات، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه كرد، كه‌سێك له پارێزگای زیقار له هیند گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تووشی كۆرۆنای هیندی بووه.
د.ی