فەرماندەیەكی سوپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی كوردستان كوژرا

لە کاتی ئەرکی سەربازی کوژراوە
وەحید زەرافشیان لەگەڵ منداڵێک
وەحید زەرافشیان لەگەڵ منداڵێک

K24 – هەولێر

فەرماندەیەكی سوپای پاسداران لە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.

سوپای پاسدارانی ئێران، كوژرانی فەرماندەی كەتیبەی 310 لە شاری شنۆی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیاند.

ئاشکرا کراوە، فەرماندەکە ناوی وەحید زەرافشیان بووە و لەكاتی بەجێهێنانی ئەركی خۆیدا كوژراوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری کوژرانی بکرێت.

وەحید زەرافشیان، خەڵكی شارۆچكەی نەغەدەیە و بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی بەخاك بسپێردرێت.