تاران باس له دیداری ئێرانی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عید خه‌تیبزاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه له به‌غدا دیداری ئێرانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجام درابێت.
ئاژانسی هه‌واڵی "ته‌سنیم"ی ئێرانی له زاری سه‌عید خه‌تیبزاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن، شاندنی ئێران له‌گه‌ڵ "ویلیا‌م برونز"، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی) كۆبووه‌ته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه".
به گوێره‌ی ئاژانسی "ته‌سنیم"، برونز، به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك له سه‌ردانه‌كه‌ی شاندنی ئێرانی به‌غدای جێهێشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه هاتنی به‌ڕێوه‌به‌ری (سی ئای ئه‌ی) هاوكات نییه له‌گه‌ڵ هاتنی شاندی دیپلۆماسیی تاران.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دوێنێ دووشه‌ممه به سه‌ردانێك هاته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ بێته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رپرسانی هه‌رێم كۆببێته‌وه.
د.ی