فه‌رمی ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی ناگلیسمان له‌گه‌ڵ بایرن ئاشكرا ده‌بێت

جۆلیان ناگلیسمان راهێنه‌ری وه‌رزی داهاتووی یانه‌ی بایرن میونشن
جۆلیان ناگلیسمان راهێنه‌ری وه‌رزی داهاتووی یانه‌ی بایرن میونشن

بایرن میونشن بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ جوڵیان ناگڵیسمان واژۆ کرد و لە وەزری داهاتوو له‌ شوێنی هانز فلیك راهێنەرایەتی یانە باڤارییەکە دەکات.

بایرن میونشن لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیان لەگەڵ ناگڵیسمان و لایپزیگ گەیشتنە ریککەوتن و گرێبەستێکیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ جوڵیان ناگڵیسمانی 33 ساڵی واژۆ کرد بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە شوێنی هانز فلیک سەرکردایەتی بایرن میوشن بکات، دوای ئەوەی فلیک بڕیاریدا لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت، لە سەرەتای مانگی حەوتی ئەمساڵیش ناگلیسمان لەگەڵ بایرن دەستبەکار دەبێت.

بایەرن میونشن لە بەیاننامەکە سوپاسی هانز فلیکی کردووە و نووسیویەتی فلیک لە ساڵی 2019 لە دۆخێکی سەختدا پۆستی راهێنەرایەتی بایرنی وەرگرت و توانی لەو ماوەیەدا شەش نازناو بۆ یانەکە بباتەوە و مێژوویەکی لەگەڵ بایرن تۆمار کرد، هاوکات ستایشی ناگڵیسمانی کردووە و نوسیویەتی ئەم راهێنەرە جیلێکی نوێی راهێنەرانە و سەرباری بچووکی تەمەنی بەڵام کاری باشی کردووە و متمانەیان هەیە هەروەکو فلیک لەگەڵ بایرن سەرکەوتوو دەبێت.

ناگڵیسمان تا ئێستا لە 90 یاریی وەکو راهێنەر لەگەڵ لایپزیگ 53 بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە 21 یاریشدا یەکسان بووە، تەنیا لە 16 یاری دۆڕاوە، یاریزانەکانیشی لە ماوەی 90 یاریدا 185 گۆڵیان كردووه‌ و 96 گۆڵیشیان لێكراوه‌.