ته‌ندروستی جیهانی: (3) هۆكار حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنایان زیاد كردووه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له مانگی ئادار و نیسان له جیهان مایه‌ی نیگه‌رانییه، هه‌فته به هه‌فته‌ش ژماره‌ی تووشبووان زیاتر تۆمار ده‌كرێن، به‌راورد به پێشوو رێژه‌كه زۆر زیادی كردووه.
دكتۆر ئۆلیڤه‌ر مۆرگان، زانای په‌تا و به‌ڕێوه‌به‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: "تێبینی ئه‌وه كراوه ژماره‌ی تووشبووان له‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان بچووكه له‌گه‌ڵ منداڵان به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌راورد به پێشوو، پێموایه (3) هۆكار هه‌یه، كه ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا به‌رزده‌كاته‌وه.
(3) هۆكاره‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان
دكتۆر مۆرگان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هۆكاری یه‌كه‌م، نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی پابه‌ندبوونه به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، تا تێكه‌ڵاوی زۆرتر بێت؛ ژماره‌ی تووشبووان زیاتر ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هۆكاری دووه‌م، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گۆڕاوه‌كانه، كه زیاتر توانای ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌یان هه‌یه و هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س تووشی په‌تاكه ببێت.
هۆكاری سێیه‌م به گوێره‌ی دكتۆر مۆرگان، كه‌می دابه‌شكردنی ڤاكسنی كۆرۆنایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ڤاكسینه‌كه به شێوه‌ی ناهاوسه‌نگ له جیهاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وانه‌ی له رووی ته‌مه‌نه‌وه بچووكترن
له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڵمه‌تی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنایان راگه‌یاندووه، مۆرگان گوتی: به پێی زانیاری نوێ و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، كه‌متر تووشی حاڵه‌تی مه‌ترسی كۆرۆنا یان رووبه‌ڕووی مردن ده‌بنه‌وه به‌هۆی په‌تاكه، ئه‌و وڵاتانه‌ی پرۆسه‌ی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنایان ده‌ستپێكردووه، زۆربه‌ی بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌نه، بۆیه تووشبوون به كۆرۆنا له‌و ته‌مه‌ن نزمبووه‌ته‌وه.
گوتیشی: تا ئێستا نه‌توانراوه ڤاكسین بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان دابینبكرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه په‌تای كۆرۆنا له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا هه‌یه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له رووی ته‌مه‌نه‌وه بچووكن و هێشتا به ڤاكسینی كۆرۆنا نه‌كوتراون.
راسپارده بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی روونیكرده‌وه، پێویسته هه‌موومان له‌سه‌ر رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌وام بین و پابه‌ندی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بین، تا ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا و ئه‌و نه‌وه نوێیانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه، كه‌مبكه‌ینه‌وه.
روونیشكرده‌وه، رێكاره‌كانی خۆپارێزی و دووكه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێكی گرنگه، كه ده‌بێت هه‌موومان پێیه‌وه پابه‌ند بین، پێویسته ده‌مامك ببه‌ستین و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگدا، شوێنێكی كراوه هه‌ڵبژێرین، هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌ت هه‌بوو؛ به زووترین كات ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرین و پابه‌ندی واده‌ی وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌ش بین.
د.ی