کۆرۆنای ئەفریقی گەیشتە ئێران

وەزیری تەندروستی ئێران: لە وڵاتانی دراوسێوە هاتووە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزیری تەندروستی ئێران ئاشکرای کرد، 3 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەفریقی لە ئێران تۆمار کراوە و هۆشداریش دەدات لە بەرزبوونەوەی ئامارەکان لە چەند هەفتەی داهاتوودا.

سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند، 3 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای ئەفریقی لە یەکێک لە پارێزگاکانی باشووری ئێران تۆمار کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای داخستنی سنوورەکان، ڤایرۆسەکە لە وڵاتانی دراوسێوە گەیشتووەتە ئێران.

هاوکات سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی ئێران داوای داخستنی سنوورەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکات و هۆشداریش دەدات لە بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا و جۆرە نوێکانی ئەو ڤایرۆسە لە ئێران.