کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆی

"بەپێی وادەی دیاریکراو هەنگاوەکانی ئامادەکاری تەواو دەکرێن"
هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە وادەی خۆی ئەنجام دەدرێت
هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە وادەی خۆی ئەنجام دەدرێت

K24 - هه‌ولێر:

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە (27ی نیسان/ ئەپرێلی 2021) رایگەیاند، سوورین لەسەر وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردنی پێشوەختە، کە بڕیارە لە ئۆکتۆبەری داهاتوودا بکرێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، هاوپەیەمانیەتییە سیاسییەکان و حزب و کاندیدەکان دەتوانن تا (1)ی مانگی داهاتوو سوودمەند بن و بتوانن هاوپەیمانیەتی و لیستی کاندیدان لە وادەی دیاریکراو تەواو بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی وادەی دیاریکراو هەنگاوەکانی ئامادەکاری تەواو دەکرێن و دەستکاری خشتەی وادەکەش ناکرێت.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن جەختی کردەوە، دەمانەوێت هەڵبژاردن متمانەی شەقامی عێراقی بەدەستبهێنێت و هاووڵاتیان وەڵامدانەوەیان بۆ هەڵبژاردن هەبێت، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردنی داهاتوو گرنگی خۆی هەیە.

رۆژی پەنجشەممەی رابردوو سەرچاوەیەکی عێراقی باس لەوە کردبوو، کە رەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی خۆی دوابخرێت.

سەچاوە: RT

د.ی