هێڤیدار ئه‌حمه‌د: له ده‌روازه‌كانی سلێمانی به رۆژی رووناك قاچاغچێتی ده‌كرێت و داهات وه‌ك خۆی ناگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حكومه‌ت

K24 – هه‌ولێر:
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، له ده‌روازه سنوورییه‌كانی سلێمانی به رۆژی رووناك قاچاغچێتی ده‌كرێت و داهاتیش وه‌ك پێویست ناگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت و ئه‌گه‌ر ئه‌و داهاته بگه‌ڕێته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم به بێ لێبڕین ده‌توانێت ته‌واوی مووچه دابه‌ش بكات.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"دا، هێڤیدار ئه‌حمه‌د گوتی: ئێستا به هۆی یاسای چاكسازییه‌وه، مووچه‌ی قه‌به نه‌ماوه و ته‌واوی پله باڵاكان مووچه‌یان كه‌مكراوه‌ته‌وه و په‌رله‌مانتار ئه‌گه‌ر 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و ته‌مه‌نی 45 ساڵ بێت ته‌نیا به نیوه‌ی مووچه‌كه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بن، به %20ی مووچه‌كه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێت، كه كه‌متره له دوو ملیۆن دیناری مانگانه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د گوتیشی: ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان باسی ئه‌وه كراوه، سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی بانگ بكرێن و داوا ده‌كرا، لێبڕینی مووچه نه‌مێنێت، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و كه‌سانه رۆژی 12ی نیسان له كۆبوونه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی ئاماده بوون و ئێمه پرسیارمان له وه‌زیری دارایی كرد، ئایا دوای رێككه‌وتن مووچه وه‌ك خۆی دابه‌ش ده‌كرێت، یان هه‌ر به لێبڕینه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زیری دارایی رایگه‌یاند، لێبڕینی %21 هه‌ر ده‌مێنێت و ئه‌و كات هیچ كام له‌و كه‌سانه قسه‌یان نه‌كرد و پرسیاریان نه‌كرد و داوایان نه‌كرد، مووچه به ته‌واوی دابه‌ش بكرێت، كه‌چی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان به دیار كامێراوه قسه‌یان ده‌كرد.. خێره له به‌رده‌م حكومه‌ت قسه ناكه‌ن، كه‌چی له هۆڵی په‌رله‌مان درووشم ده‌ڵێنه‌وه، جورئه‌ت و پیاوه‌تی ئه‌وه‌یه رووبه‌ڕوو قسه بكرێت، نه‌ك پاشمله.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیكرده‌وه، له 2011ه‌وه حكومه‌تی عێراق هیچ مووچه‌یه‌كی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ته‌رخان نه‌كردووه، كه دامه‌زراوون و ته‌نیا مووچه‌ی 682 هه‌زار مووچه خۆر حساب ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئێستا هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیۆن و 270 هه‌زار و 7 مووچه خۆری هه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێم له رێی چاكسازییه‌وه توانیویه‌تی به بێ به‌غدا مووچه دابین بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: یاسای چاكسازی 10 مانگه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و تا ئێستا ده‌بوایه 3 راپۆرتی بنێردرێت بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام دوو راپۆرت هاتووه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بوو، شاندی حكومه‌ت سه‌رقاڵی دانووستان بوو له به‌غدا و ئێستا كه راپۆرتی دووه‌م گه‌یشتووه، وه‌ك په‌رله‌مان پرسیارمان زۆره و پێویسته بۆ خه‌ڵك روون بێته‌وه كه %80ی یاسای چاكسازی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی داراییه جێبه‌جێی بكات، بۆ تا ئێستا نه‌یكردووه، له كاتێكدا وه‌زیره‌كه‌ی سه‌ر به گۆڕانه. %10ی یاسای چاكسازی له ئه‌ستۆی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه جێبه‌جێی بكات، كه یه‌كێتییه، بۆ تا ئێستا جێبه‌جێی نه‌كردووه، كێ ده‌ستیگرتووه؟ هه‌روه‌ها %5ی یاساكه په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كه وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕانه و بۆ جێبه‌جێی نه‌كردووه؟ ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی داوه‌ته وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی چاكسازی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن و پێویسته ئه‌و وه‌زیرانه وه‌ڵام بده‌نه‌وه، كه كێ رێگره له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاساكه؟
هێڤیدار ئه‌حمه‌د سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ماوه‌ی دوو مانگه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری راسپێردراوون دادگایه‌كی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی دابمه‌زرێت و تا ئێستا دانه‌مه‌زراوه و به‌دواداچوون بكه‌ن بزانن كێ نایه‌وێت ئه‌و دادگایه دابمه‌زرێت؟
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، هێڤیدار ئه‌حمه‌د دووپاتیكرده‌وه، له ده‌روازه سنوورییه‌كانی سنووری سلێمانی به رۆژی رووناك قاچاغچێتی ده‌كرێت و شاندی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی كهه سه‌ردانی ده‌روازه‌كانیان كردووه، به ئاشكرا ئه‌وه‌یان بینیوه، به‌ڵام رێگه نادرێت چاكسازی راسته‌قینه له‌وێ بكرێت و داهاته‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه ناگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حكومه‌ت و بۆیان ده‌ستنیشانكراوه 85 ملیار دینار بگه‌ڕێننه‌وه، كه‌چی ته‌نیا 55 ملیار دیناریان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وتیش، هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئاشكرایكرد، له یه‌كه‌م نووسراوی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان له وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاراندا، وه‌ڵامی پرسیاری من دراوه‌ته‌وه و تێیدا وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان روونیكردووه‌ته‌وه، له سلێمانی ته‌نیا 45 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، كه %10ی كۆی به‌رهه‌می نه‌وته و له هه‌ولێر 172 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه %38ی كۆی به‌رهه‌می نه‌وته و له دهۆك، كه هه‌ژارترین پارێزگای هه‌رێمه، رۆژانه 235 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێت، كه %52ی كۆی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی هه‌رێمه. ئه‌مه له كاتێكدایه زۆربه‌ی مووچه بۆ سنووری سلێمانی ده‌ڕوات، چونكه زۆرترین پله‌ی سه‌ربازی، زۆرترین لیستی شه‌هیدان، زۆرترین مووچه‌خۆر، زۆرترین خانه‌نشین، زۆرترین كه‌مئه‌ندام و زۆرترین پله‌ی تایبه‌ت له‌و سنووره تۆمار كراوون.