لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە.. پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی پێشکەشی مێسی کردووە

لیۆنێل میسی و لۆگۆی پاریس سانجێرمان
لیۆنێل میسی و لۆگۆی پاریس سانجێرمان

پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی پێشکەشی لیۆنێل مێسی کردووە تاکو بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یانە فەرەنسییەکە بکات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بەگوێرەی سەرچاوەکانی مارسیلۆ بیچلەر رۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەڕازیلی ئەم هەواڵەی ئاشکراکردووە، کە پیشتر ساڵی 2017 هەر ئەم رۆژنامەنووسە بوو هەواڵی چوونی نێیماری بۆ پاریس سانجێرمان بڵاوکردەوە و هاوینی رابردووش هەر هەمان رۆژنامەنووس بوو بۆیەکەمجار هەواڵی ناردنی پرۆفاکسەکەی میسی بۆ یانەی بارسێلۆنا راگەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مارسیلۆ بیچلەر، پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشکەشی مێسی کردووە لەگەڵ ساڵێکی دیکەی ئارەزوومەندانە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە، تاکو ئێستا بارسێلۆنا هیچ ئۆفەرێکی پیشکەشی میسی نەکردووە تاکو گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە لەکاتێکدا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا کۆتایی دێت، رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان پێیانوایە بارسێلۆنا ناتوانێت ئۆفەرێکی وا پێشکەشی مێسی بکات رازی بکات بمێنێتەوە.