پەرلەمان ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور دەدات

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان 27/4/2021
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان 27/4/2021

K24 – هەولێر

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور دەدات و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف دەکات.

بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 28/4/2021 دەست پێدەکات، تەوەرەکانی بریتین لە:..

یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (64)ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان
بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان