زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هیندستان تۆمار دەکرێت

شه‌پۆلێكی مه‌ترسیداری کۆرۆنا له‌ هیندستان سه‌ریهه‌ڵداوه
هیندستان
هیندستان

K24 - هەولێر

بەپێی دوایین ئامارەکان لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە هیندستان زیاتر لە 360 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و ئەمەش زۆرترین رێژەی تووشبوونی رۆژانەیە لە جیهان کە تۆمارکرابێت.

لە چەند رۆژی رابردوو جۆرێکی دیکەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بە کۆرۆنای هیندی، ناسراوە لە هیندستان سەری هەڵداوە و لە رۆژی رابردوو 362 هەزار و 902 کەس وەک تووشبووی نوێ تۆمارکراون و هاوکات 3 هەزار و 285 کەسیش بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی مه‌ترسیداری کۆرۆنا له‌ هیندستان سه‌ریهه‌ڵداوه‌، تەنها لە سێ رۆژی رابردوودا نزیکەی یەک ملیۆن تووشبوو تۆمارکراوە و نزیکەی 9 هەزارکەسیش گیانیان لەدەستداوە.

محەمەد هادی