نامه‌یه‌کی کراوه بۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
به‌ڕێز سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، زانا مه‌لا خالید
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
خه‌مساردیی گشتیی هاووڵاتیانی کوردستان به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵێک دۆسیه وه‌هایکرد، که من په‌نا بۆ به‌ڕێزتان به‌رم، بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی کۆمه‌ڵێک کێشه، که من به دڵی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناوده‌به‌م، چونکه کاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان به‌سه‌ر نیشتمان و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه هه‌یه، که له ئێستادا به ده‌گمه‌ن ده‌ستده‌که‌وێت. یه‌کێک له‌و کێشانه، کێشه‌ی کولتووره، کولتووری کوردیی، نه‌ک کولتووری ئیسلامیی.
ده‌مه‌وێت وه‌بیرتان بهێنمه‌وه، که هه‌نگاوی بوێرانه‌ی ڕیفراندۆم و پێداگریی سه‌رۆک بارزانیی به گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان، فاکته‌ری گه‌وره و به‌هێزی کۆبوونه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هاووڵاتییان بوو له ده‌وری پارتی دیموکرات، به‌شێوه‌یه‌ک، که له‌م گه‌ڕه نه‌ته‌وایه‌تییه‌دا به‌شێکی گه‌وره‌ی ڕۆشنبیران له شانی پارتی دیموکراته‌وه ڕاوه‌ستان، بۆ گه‌یشتن به ئامانج. ئه‌مه گه‌وره‌تریین ده‌ستکه‌وت و شانازیی و شکۆی پارتی دیموکراتی کوردستانه، که له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌ده‌ستی هێنابێت.
سستبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌وایه‌تیی و کوردایه‌تیی له‌دوای ناپاکیی نه‌ته‌وه‌یی شانزده‌ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه، به ئاقارێکیدا بردووین، که ئیمڕۆ نه‌ک هه‌ستی کوردایه‌تیی و نه‌ته‌وه‌ییش له‌ده‌ستبده‌ین، به‌ڵکوو کولتووری کوردییش لهکیسبدهین. دوژمنانی کورد به ته‌نها له‌ودیووی سنووره‌وه و له‌سه‌ر سنوور و له ناوچه داگیرکراوه کوردستانییه‌کاندا نین، به‌ڵکوو له هه‌ناوی کوردستاندان، وه‌هان له‌ناو بیرکردنه‌وه‌ی تاک و کۆی کورددا. ئه‌م داگیرکارییه رۆحییه زۆر مه‌ترسییدارتره وه‌ک له داعش و حه‌شدی شه‌عبیی و دوژمنان و داگیرکارانی کورد.
هه‌ژموونێکی بێگانه و نامۆ ئیمڕۆ له کوردستاندا پراکتیزه ده‌کرێت له زاخۆوه هه‌تا ته‌وێڵه و بیاره. هه‌ژموونێک، که ده‌یه‌وێت کوردستان بکاته ئێرانێکی تر، ئه‌فغانستانێکی تر، سۆماڵێکی تر، میسرێکی تر ....هتد. ئیمڕۆ به ئاسانیی ده‌بینرێت، که کولتوورێكی نامۆ هه‌تا بێت زاڵ و زاڵ تر ده‌بێت به‌سه‌ر کولتووری کوردییدا، به‌شێوه‌یه‌ک هه‌موو ئازادییه مرۆییه‌کانی کورد به‌هۆیه‌وه چ له مه‌ترسییدان و چ هه‌ڕه‌شه‌شیان له‌سه‌ره. له‌کاتێکدا ئایین پرۆسه‌یه‌کی که‌سیی و تایبه‌ته (Privat)، ئازادیی ئایینیش له سیستێمێکی دیموکرات‌دا، له رێگای یاساوه کاتێک فه‌راهه‌م ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئایین رێز له سه‌روه‌رییه کو‌لتووریی و که‌له‌پووریی و ئازادییه مرۆییه‌کانی کۆمه‌ڵگا بگرێت، نه‌ک هه‌وڵبدات هه‌موو ئه‌م ره‌هه‌ندانه له‌ناو کو‌لتوور و چوارچێوه‌یه‌کی شه‌رعیی ئایینی‌دا قه‌تیس بکات و له‌سه‌رخۆ له‌ناویان به‌رێت. له ئێستا و ئالێره‌دا پۆلیسه‌کانی شه‌ریعه به‌بێ هه‌بوونی ده‌سته‌ڵات و حکومه‌ت له هه‌موو شوێنێکدان. له‌کوێ ئازادیی هه‌بوو له وێن، له‌کوێ چالاکیی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئازادانه هه‌بوو له‌وێن، ئه‌م مه‌ترسییه گه‌وره‌یه، پێویستی به نه‌ک سنوور بۆ دانانه، به‌ڵکوو پێویستی به چاره‌سه‌رێکی نیشتمانییانه و لۆگیکانه هه‌یه.
ئێوه‌ی به‌ڕێز ئه‌ندامی پارتێکن، که پراکتیزه‌ی دیموکراتیی ده‌کات، ئه‌مه‌ش ئێوه ده‌کات به دیموکراته‌کانی نیشتمان. دیموکراته‌کانی نیشتمانیش پێویسته له خه‌می ئازادیی هاووڵاتییاندا بن له ژیانێکی دیموکراتییانه‌دا. کوردستان شوێنێکی دیموکراته نه‌ک ده‌ڤه‌رێکی توندڕه‌وی ئیسلامیی. داواتان لێده‌که‌م، که به‌ته‌نگ دیموکراتیی و ئازادیی و کولتووری کوردییه‌وه بێن و له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژییه رۆحییه بێنه ده‌نگ. ڕێگربن له‌وه‌ی که کوردستان بکرێته ده‌ڤه‌رێکی ئیخوانیی. ئێمه له سه‌د ساڵی رابردووه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و هه‌موو خوێنه‌مان ڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بین و ببینه ده‌وڵه‌ت، نه‌ک ببینه ده‌ڤه‌رێکی داگیرکراوی ئیخوانیی. به‌هیوام ئێوه‌ش هه‌موو تاکێکتان وه‌ک سه‌رۆک بارزانیی بۆ ئه‌وه له‌دایکبووبێتن، که کورد بکه‌نه ده‌وڵه‌ت و بیپارێزن له هه‌موو مه‌ترسییه‌ک.
هیوام سه‌رکه‌وتن و ته‌ندروستیی باشتانه