دادگا لەبارەی کەیسی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب بریاریدا
K24 - هه‌ولێر:
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکیدا رایگەیاند، به‌هۆی رووداوی ته‌قینی بوتڵی ئۆكسجین و سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چەند فەرمانبەرێکی نەخۆشخانەكه ده‌ركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، ئاماژه به‌وه كراوه، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە چەند رێوشوێنێکی لەبارەی ئەو رووداوە گرتووه‌ته‌به‌ر.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسی بەشی چاککردنەوە، بەرپرسی بەرگری شارستانی، بەرپرسی چاککردنەوەی بوتڵی ئۆکسجین و یاریدەدەری کارگێڕی و چەند فەرمانبەرێکی دیکە لەو نەخۆشخانەیە دەرچووه، گوته له شایه‌تحاڵانی شوێنی رووداوه‌كه‌ش وه‌رگیراوه.
شه‌وی 24ی نیسان/ ئه‌پریلی 2020 بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبه‌ت به كۆرۆنا لە بەغدا، 82 کەس گیانیان لەدەستدا و 110 کەسی دیکەش برینداربوون.
م. هـ