ئەڵمانیا... لە رووداوێکدا 4 پەککەوتە کوژران

یەکێکی دیکەش برینداربوو
تیمی تەندروستی لە کاتی دۆزینەوەی تەرمەکان
تیمی تەندروستی لە کاتی دۆزینەوەی تەرمەکان

K24 - بەرلین

لە رووداوێکدا لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا 4 کەسی پەککەوتە کوژران و یەکێکیش بە سەختی بریندار بوو.

کاوە محەمەد ئەمین پەیامنێری کوردستان24 لە ئەڵمانیا رایگەیاند "شەوی رابردوو لەناو نەخۆشخانەی ئۆبەربلیکی شاری پۆتسدامی ئەڵمانیا، 4 پەککەوتە کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە، ئەو نەخۆشخانەیە کە تایبەتە بە کەسانی پەککەوتە و بەتەمەن، بۆ ئەوەی چاودێریان بکرێت".

بەپێ راپۆرتی سەرەتایی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، ئەو کەسانە بە ئەشکەنجەدانی جەستەیی کوژراون، واتا لێدان بووە نەک بە دەرمان.

پەیامنێرمان راشیگەیاند، تەرمەکان لە دەرەوەی نەخۆشخانەکە دۆزراوەنەتەوە و ژنێکی کارمەندی نەخۆشخانەکە دەستگیرکراوە، بەپێی راپۆرتی پۆلسی تاوانەکان تائێستا گومان لەسەر ژنێکی تەمەن 51 ساڵەیە و کارمەندی نەخۆشخانەکەیە، گومان دەکرێت ئەو بە تاوانەکەی ئەنجامدابێت.