خاوه‌ن پێكه‌نینه به‌ناوبانگه‌كه كۆچی دوای کرد
K24 - هه‌ولێر:
خوان خۆ‌یا بۆرخا خاوەنی بەناوبانگترین پێکەنین لە سه‌ر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ئینته‌رنێت، بە هۆی نەخۆشی له ته‌مه‌نی 65 ساڵی کۆچی دوایکرد.
خوان خۆ‌یا ئەکتەری کۆمیدی ئیسپانی لە ساڵی 1956 لە شاری سیڤیای ئیسپانیا له دایکبووە و بە "ئێل ریستیاس El Resitas" ناسراوە، كه ئیسپانی به واتای پێكه‌نین دێت.
خوان خۆ‌یا بۆرخا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر بووه، به‌ڵام به بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی له یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی ئیسپانیا، به‌ناوی "Ratones Coloraos" كه به واتای "مشكی ره‌نگاوڕه‌نگ دێت، ناوبانگێکی تایبەتی لە جیهان ده‌ركرد، كه تێیدا باسی ئه‌زموونی كاركردنی خۆی ده‌كات.
پێكه‌نینه‌كه‌ی بۆرخا، ناوبانگێكی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، بۆیه سنووری وڵاته‌كه‌ی تێپه‌ڕاند و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ژێرنووسی بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كراوه، بۆ هه‌ر زمانێكیش ژێرنووس كرابێت، بۆ رووداو و به‌سه‌رهاتێكی كۆمێدی تایبه‌ت به‌و زمان و نه‌ته‌وه‌یه به‌كارهێنراوه.
بۆرخا لە سێپتێمبەری 2020 بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی گه‌یه‌نرایه نەخۆشخانە و بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە رۆژی 28ی نیسان/ ئەپریلی 2021 کۆچی دوایی کرد.