عێراق.. ئه‌مڕۆش سه‌رووى 40 كه‌سی دیكه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

تووشبوونی 6 هه‌زار و 926 كه‌س راگه‌یه‌ندرا و زیاتر له‌ 108 هه‌زار تووشبووش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێری چاودێری پزیشكیدان
كێرڤی كۆرۆنا له‌ عێراق به‌ به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌
كێرڤی كۆرۆنا له‌ عێراق به‌ به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 47 هه‌زار و 306 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 6 هه‌زار و 858 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.‌ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له‌ ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا‌ تۆماركرا، كه‌ بریتییه‌ له‌ هه‌زار و 493 حاڵه‌ت.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 41 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.

هاوكات 7 هه‌زار و 360 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته‌ ملیۆنێك و 58 هه‌زار و 794 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 15 هه‌زار و 433 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، 934 هه‌زار و 935 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 88.3% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 108 هه‌زار و 426 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 551 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 342 هه‌زار و 252 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق دانراوه‌.

H.B