گۆتێرێس: کۆرۆنا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئازادی رۆژنامەوانی

گۆتێریس: لەگەڵ کۆرۆنا پەتای زانیاری چەوتیش لە جیهان بڵاوبووەوە
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

K24 – ھەولێر:

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پەتای کۆرۆنا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئازادی رۆژنامەوانی.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووه‌كان لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە، هاوکات لەگەڵ پەتای کۆرۆنا، پەتای زانیاری چەوتیش لە جیهان بڵاوبوویەوە و ئەمەش وایکرد ژیانی ملیۆنان خەڵک بکەوێتە مەترسییەوە و دەیان دامەزراوەی میدیاییش دابخرێن.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێس گوتی: "رووداوەکانی ساڵی رابردوو جارێکی دیکە ئەوەی بیرهێناینەوە، گەیشتن بە زانیاری متمانەپێکراو زیاترە لە مافێکی سەرەتایی مرۆڤ. رەنگە ببێتە بابەتێکی پەیوەندیدار بە ژیان یاخود مردن. پەتای کۆرۆنا هاوکات پەتای زانیاریشی لەگەڵ خۆیدا هێنا. لەو ماوەیەدا زانیاری چەوت و گوتاری شەڕانگێزی بڵاوبوونەوە و ئەمەش ژیانی ملیۆنان خەڵکی لە جیهان خستە مەترسییەوە، لەوانە کەمکردنەوەی متمانە بە ڤاکسین و زانست و هەروەها دابەشکردنی کۆمەڵگە و وڵاتەکان".

گوتیشی: په‌تای کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی زۆر مەترسیداری هەبوو و ئەمەش کاریگەری لەسەر لایەنی دارایی چەندین دامەزراوەی میدیایی کرد، کە بۆ بەرژەوەندی گشتی کاریان دەکرد".