باڵیۆزی ئیسرائیل له واشنتن نیازێكی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئێران ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا ڤیه‌ننا میوانداری گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستاكانی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانی كردووه، جه‌لعاد ئه‌ردان، باڵیۆزی ئیسرائیل له واشنتن له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی: ئه‌و دانوستانانه ده‌بنه هۆی خوڵقاندنی رێككه‌وتنێكی نوێی ئه‌تۆمی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، واشنتن به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننای بۆ ته‌لئه‌ڤیڤ خستووه‌ته‌ڕوو و گوتیشی: ئیسرائیل له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئه‌و دانوستانانه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌بنه هۆی خوڵقاندنی رێككه‌وتنێكی نوێی ئه‌تۆمی له نێوان واشنتن و تاران.
هه‌روه‌ك روونیكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل له‌باره‌ی هه‌ندێك له‌و سزایانه‌ی بڕیاره له‌سه‌ر ئێران لاببرێن، له‌گه‌ڵ واشنتن ناكۆكه و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیشی به "خراپ" ناوبرد و گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ هه‌مان رێككه‌وتن به "هه‌ڵه" وه‌سف كرد.
كۆمه‌ڵه‌ی كاری هاوبه‌ش:
رۆژی سێشه‌ممه كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كاری هاوبه‌ش له نێوان ئاژانسه جیاوازه‌كان رێككه‌وتوون، ئه‌مه‌ش بۆ "وردبوونه‌وه و ته‌ركیزكردنی وریایی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و ئه‌و مووشه‌كه زیره‌كانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه درووست ده‌كرێن و به بریكاره‌كانیان له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له واشنتن نیگه‌رانی خۆیان له هه‌نگاوه‌كانی ئێران له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا نیشانداوه و له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون، كه ئه‌و ره‌فتاره‌ی تاران له ناوچه‌كه ده‌ینوێنێت، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه".
دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا به‌رده‌وامن:
له‌كاتێكدا كه دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌رده‌وامن، كه تا ئێستاش ته‌واوی لایه‌نه به‌شداره‌كانی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه كۆسپی گه‌وره له‌به‌رده‌میان هه‌ن، هه‌روه‌ك زیاتر له جارێك جه‌ختیان له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای دانوستانه‌كان ئه‌رێنییه، به‌ڵام ئه‌و پرسه درێژه ده‌كێشێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دان، گرێی هه‌ره گه‌وره له پرسی ئه‌و سزایانه‌دایه، كه ده‌كرێت ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن له‌سه‌ر ئێرانی لابه‌رێت، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی داوایان له ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان كردووه، هه‌موو سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته لانه‌بات، به‌ڵام ئێران داوای لابردنی ته‌واوی ئه‌و سزایانه ده‌كات.
تاوتوێكردنی هه‌ڵگرتنی سزا قورسه‌كان:
له به‌رامبه‌ریشدا به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئێستا و پێشووی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئێستا بژارده‌ی لابردنی سزا قورسه‌كانی سه‌ر ئێران تاووتوێ ده‌كات، كه پێشتر له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پێندرابوون، ئه‌مه‌ش له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تاران بۆ پابه‌ندییه‌كانی به‌و رێككه‌وتنه‌ی له ساڵی 2015 له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كرابوو، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسانه ره‌تیان كرده‌وه ئه‌و سزایانه ئاشكرا بكه‌ن، كه نیازی لابردنیان هه‌یه و ته‌نیا ئه‌وه‌یان روونكرده‌وه، كه واشنتن ئاماده‌یه سزا نائه‌تۆمییه‌كان لاببات.
هه‌روه‌ك ئه‌و ئاژانسه له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی گواستییه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه ئه‌و سزایانه‌ش له‌سه‌ر ئێران لاببات، كه رێگری له ئێران ده‌كه‌ن ئامانجه‌كانی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا بپێكن، له‌وانه‌ش گه‌یشتنی به سیسته‌می دارایی جیهانی و مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار.
جێگای ئاماژه‌یه، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، پێویسته ئه‌مه‌ریكا سزا گرێدراوه‌كانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته لاببات و سزا نائه‌تۆمییه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
به‌ڵام دوای كشانه‌وه‌ی واشنتن له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی تره‌مپ له ساڵی 2018، تره‌مپ ته‌نیا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزا ئه‌تۆمییه‌كان نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو چه‌ندین سزای دیكه‌ی گرێ‌دراو به پرسی تیرۆر و كۆمه‌ڵكوژیی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، هه‌روه‌ك چه‌ندین سزای جۆراوجۆری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری دامه‌زراوه و قه‌واره ئێرانییه‌كاندا سه‌پاند.
H.B