ئێران وەڵامی سعوودییە دەداتەوە

ئاماژەیەکی ئاشتبوونەوەی ریاز و تاران دەردەکەوێت
محەمەد بن سەلمان شازادەی سعوودییە
محەمەد بن سەلمان شازادەی سعوودییە

K24- هەولێر:

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانێکی شازادەی جێنشینی سعوودییەی دایەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە گۆڕینی ''تۆنی قسەکردنی'' سعوودییە دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران پاڵپشتی پێکەوە کارکردن لە ناوچەکە دەکات.

ئەم هەڵوێستەی ئێران لە کاتێکدایە، پێشتر محەمەد بن سەلمان، شازادەی سعوودییە رایگەیاندبوو، دەیانەوێت کێشەکانیان لەگەڵ ئێران چارەسەر بکەن و پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ تاران دەوێت.

هەروەها لە چەند رۆژی رابردوو، دەنگۆی کۆبوونەوەی بەرپرسانی سعوودیی و ئێرانی لە عێراق بڵاوبووەوە، دواتر ریاز رەتیکردەوە و تارانیش بێ دەنگی لەبارەی ئەو بابەتە هەڵبژارد.

AFP