وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك رێكاری نوێی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه واژۆی سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك رێكاری نوێی خۆپارێزی به‌رامبه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه راگه‌یاند، كه له وڵاتی هیندستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دراوه، ئه رێكارانه به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، كه له وڵاتی هیندستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ته‌شه‌نه ده‌كات زۆریش مه‌ترسیداره و جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له وڵاتی هیندستان، بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت و پشكنینی (PCR)ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: