نرخی نەوت لە ئاستێکی جێگیرە

بەهای نەوت لە دوایین مامەڵەکانی رۆژی رابردوو بە رێژەی سەدا 2 بەهاکەی بەرزبووەوە و لەگەڵ کرانەوەی بازارە داراییەکانی ئاسیا لە سەروو ئاستی 67 دۆلار مایەوە.
نرخی نه‌وت جێگیره‌
نرخی نه‌وت جێگیره‌

K24 – هه‌ولێر:

بەهای نەوت لە دوایین مامەڵەکانی رۆژی رابردوو بە رێژەی سەدا 2 بەهاکەی بەرزبووەوە و لەگەڵ کرانەوەی بازارە داراییەکانی ئاسیا لە سەروو ئاستی 67 دۆلار مایەوە.

ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا بەهای نەوتی خاوی برێنت بە رێژەیەکی کەم دابەزی ئەمەش بەهۆی تێربوونی خواست لەسەر ئەو کاڵایە.

لە دوایین مامەڵەکانیدا لە کاتژمێر 8 بە کاتی هەولێر یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە ئاستی 67 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس لە ئاستی 64 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

شارەزایانی دارایی پێیان وایە مانەوەی نرخی نەوتی تێکساس لەسەروو ئاستی 62 هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی بەهای ئەو کاڵایە روو لە بەرزبوونەوە بکات.