ئیسرائیل.. لە مەراسیمێکی ئاینیدا 44 کەس گیانیان لە دەستدا

شەوی رابردوو لە مەراسیمێکی ئاینی لە ناوچەی جەلیل 44 ئیسرائیلی بەهۆی قەرەباڵغی و داڕمانی پردێكه‌وه‌ گیانیان لەدەستدا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش ئەمەی بە کارەساتیکی گەورە ناوبرد.
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

شەوی رابردوو لە مەراسیمێکی ئاینی لە ناوچەی جەلیل 44 ئیسرائیلی بەهۆی قەرەباڵغی و داڕمانی پردێكه‌وه‌ گیانیان لەدەستدا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش ئەمەی بە کارەساتیکی گەورە ناوبرد.

گوتەبێژێك بە ناوی دامەزراوی فریاکەوتنی ئیسرائیل رایگەیاند، لە شوێنی رووداوەکە 38 قوربانی هەبوو شەش کەسی دیکەش لە نەخۆشخانە گیانیان لە دەستدا، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەو رووداوە گەیشتە 44 کەس و 100 کەسی دیکەش برینداربوون.

لەو باره‌یه‌وه‌ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەم رووداوەی بە کارەساتێکی گەورە ناوبرد.

ساڵانە لە چیای میرۆن لە ناوچەی جەلیل بە هەزاران جوولەکە بەشداری مەراسیمی ئاینی لاک بوئومەر دەکەن و لەسەر چیاکە مەزارگەی حاخام شەمعون بار یووشای لێییە بە درێژای شەو مەراسیمی ئاینی بەڕێوە دەبەن مێژووەکەشی بۆ سه‌ده‌ی سێیه‌می زاینی دەگەڕێتەوە.