داکشان ئابووری بهرۆكی ئهڵمانیای گرتووه
K24 – ههولێر:
بەپێی داتاکانی نوسینگەی ئاماری ئەڵمانیا، ئابووری ئەو وڵاتە داکشاوە ئەمەش بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا و سستبوونەوەی چالاکییە ئابوورییەکان لە ئەوروپا و ئەڵمانیا.
بەپێی داتاکان کە ئەمرۆ هەینی بڵاوکرانەوە، لە چارەگەی یەکەمی ئەمساڵ ئابووری ئەڵمانیا بە رێژەی سەدا 1.7 داکشاوە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێوشوێنانەی کە لە نۆڤێمبەری ساڵی رابردووەوە گیرابوونە بەر بۆ بەرەنگاربووەنهوەی کۆرۆنا و ئەمەیش بووە هۆی زیان گەیاندن به چالاکییە ئابوورییەکان و بەکاربردنی تایبەت.
بڵاوبوونەوەی ئەو داتایە لە کاتێکدایە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی پێشبینی کردووە کە ئەمساڵ ئابووری ناوچەی یۆرۆ بە رێژەی سەدا 4.5 گەشە بکات.