هێزی هاوبەش بۆ دەروازەکان پێكنههێنراوه
K24- ههولێر:
تا ئێستا بەهۆی رێگری هەندێک کەس و لایەنی سیاسی نەتوانراوە ئەو هێزە هاوبەشەی بڕیار بوو بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان پێکبهێنرێت، دروست بکرێت، ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان رایگهیاند، ئەگەر ئەو هێزە پێکبهێنرێت کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر زیادکردنی داهاتی ناوخۆ دەبێت و هەنگاوێکیش دەبێت بۆ ئەوەی لێبڕینی مووچە کەمبکرێتەوە، بەڵام هەندێک لایەنی سیاسی ئامادەنین هاوکاربن بۆ ئەوەی ئەم هیزە هاوبەشە پێکبهێندرێت.
دیاردەی قاچاخچیەتی و ھێنانی کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو و نەگەڕانەوەی زۆربەی داھاتەکەی بۆ خەزێنەی گشتی حکومەت وایکردوە نەتوانرێت کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێندرێت. سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆنترۆڵی دەروازەکان بڕیاری پێکھێنانی ھێزێکی ھاوبەشیدا، بەڵام تا ئێستا ئەم ھێزە پێکنەھێنراوە، "ئەرشەد حوسێن"، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ھۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند کەسێکی ناو هێزێکی سیاسی، کە رێگرن لە پێکهێنانی ئەو هێزە تەنیا لەبەر بەرژەوەندی ماددی خۆیان.
قاچاغچیەتی دەروازەکان کۆنترۆڵ بکرێت، داھاتێکی زیاتر بۆ خەزێنەی گشتی حکومەت دەگەڕێتەوە، کە ئەمە وا دەکات داھاتی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە زیاد ببێت، تا ئاستی کۆتاییھێنان بە لێبرینی مووچە، بەڵام کۆنترۆڵنەکردنی دەروازەکان بووەتە ھۆی بەردەوامی قاچاغچیەتی و هێنانی کەل و پەلی ماوە بەسەرچوو و نەگەڕانەوەی تەواوی داهات بۆ خەزێنەی گشتی.
محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی گوتی: "كۆنترۆڵكردنی دهروازه سنوورییهكان له دوو رووهوه گرنگه، له رووی ئابوورییهوه بۆ خهزێنهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لهلایهكی دیكه بۆ جوان نیشاندانی حكومهتی ههرێم به رووی وڵاتان".
بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پێوستە بەزووترین کات ئەو ھێزە ھاوبەشەی بۆ کۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەکان بڕیاری پێکھێنانی دراوە، بچێتە دەروازە سنوورییەکان بۆ کۆتایی ھێنان بە دیاردەی قاچاغچیەتی و هێنانی کەل و پەلی ماوە بەسەرچوو، بۆ ئەوەی داهات بە شێوەیەکی یەکسان بگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت و دواتر بۆ دابەشکردنی مووچە سوودی لێوەربگیرێت.
د.ی