هیندستان رۆژانە ژمارەی پێوانەیی لە تووشبوو بە کۆرۆنا تۆماردەکات

لە هەر سێ رۆژێكدا یەک ملیۆن هاووڵاتی هیندی تووشی کۆرۆنا دەبن
لە هەر سێ رۆژێكدا یەک ملیۆن هاووڵاتی هیندی تووشی کۆرۆنا دەبن
لە هەر سێ رۆژێكدا یەک ملیۆن هاووڵاتی هیندی تووشی کۆرۆنا دەبن

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی هیندستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند لە 24 کاتژمێری رابردوو زیاتر لە 400 هەزار تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەی نوێیە، لەلایەکەی دیکەوە لە رۆژی رابردوو 3 هەزار و 522 هاووڵاتی هیندی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی داتاکان لە هەر سێ رۆژێكدا یەک ملیۆن هاووڵاتی هیندی تووشی کۆرۆنا دەبن، لە 24 کاتژمێری رابردووش 402 هەزار و 110 تووشبووی نوێ تۆمارکراون، بەمەش تێکڕای ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە نزیک دەبێتەوە لە 20 ملیۆن تووشبوو هاوکات ژمارەی قوربانیانیش نزیکبووەتەوە لە 212 هەزار هاووڵاتی هیندی.

بەپێی داتاکانیش کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە جیهان بەرزبووەتەوە بۆ 152 ملیۆن تووشبوو تێکڕای ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 194 هەزار کەس.

م. ھ