15 کەسی دیکە لە رۆژئاوای کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لە رۆژئاوای کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنا راگەیەندرا
نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە ‌حەسەکە
نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە ‌حەسەکە

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ شەممە دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند، بەپێی ئامارەکە 15 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا 15 کەسی دیکە گیانیان لە دەستداوە، کە بەمشێوەیە: لە حەسەکە 4 کەس لە قامیشلۆ 3 کەس، لە دێرک 3 کەس، لە تەبقە 2 کەس و 3 کەسی دیکەش لە دێرەزوور گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، 130 تووشبووی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان تۆمارکراوە، کە 83 پیاو و 47 ئافرەتن بەجۆرێك لە حەسەکە 45 حاڵەت، لە قامیشلۆ 16، لە دێرک 5، لە درباسپیە 2 کەس، لە جل ئاغا یەک کەس، لە رەققە 28 کەس، لە دێرەزوور 29 و لە مخیم رۆژ 4 تووشبووی دیکە تۆمارکراون، هاوکات 9 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.

تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە، 19563 تووشبوو کە 593 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 1629 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

م.ه