باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر کرا

"ویستویانە لە رێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە رەوانەی وڵاتی بەریتانیای بکەن"
تۆمەتبارەکان
تۆمەتبارەکان

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای کرد، باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر کرا.

روونکراوەتەوە، ئەو باندە لە دوو کەس پێکهاتوون بەناوەکانی ( ع. ش.ح) و ( چ. ع. ع)  بڕی 700 گرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ پێوە گیراوە و لەناو دوو ئامێری دوورمان شاردبوویانەوە. بەنیازبوون لە رێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە رەوانەی وڵاتی بەریتانیای بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵێنەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان