رەخساندنی هەلی کار لە پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت به‌رده‌وامه‌

سێکتەری وەبەرهێنان زیاتر لە (100) هەزار هەلی کاری رەخساندووە
به‌هۆی وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ هه‌لی كار زیادی كردووه‌
به‌هۆی وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ هه‌لی كار زیادی كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

پرۆژەکانی کەرتی تایبەت یارمەتیدەرن بۆ رەخساندنی هەلی کار و زیاتر لە (100) هەزار کرێکار لە پڕۆژەکانی دەستەی وەبەرهێنان کاریان دەستکەوتووە، بەگوێرەی  پلانی (2020)ی دەستەی وەبەرهێنان، ئەنجامدانی زیاتر لە هەزار پڕۆژەیە و رەخساندنی هەلی کارە بۆ نزیکەی (200) هەزار هەلی کار، کرێکارانی کەرتی تایبەت داوا رەخساندنی هەلی کار و پاراستنی مافەکانیان دەکەن.

پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت هەزاران هەلی کاری رەخساندووە، ژمارەیەکی زۆری گەنجان و خاوەن بڕوانامەکان سوودیان لەو پڕۆژانەی کەرتی تایبەت بینیووە، کرێکاران دەڵێن زۆری پرۆژەکان وایکردووە، لە بێکاری رزگاریان بێت و داهاتێكیان دەستبکەوێت، بارزان حەمە فەرەج، یەكێکه‌ لەو کرێکاره‌كانه‌‌  و دەرچووی زانکۆیە و ئێستا لەو پڕۆژەیە وەکو ئەندازیار کار دەکات.

لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە تا ئێستا زیاتر لە (100) هەزار هەلی کار بۆ دەستی کاری ناوخۆ رەخساوە، یەکێک لە مەرجەکانی پێدانی مۆڵەت لە دەستەی وەبەرهێنان بۆ خاوەن پڕۆژەکان ئەوەیە (75%)ی کرێکارانی خۆماڵی لە پڕۆژەکانیاندا کار بکەن، کرێکاران داوا دەکەن حکومەت و پەرلەمان لە رێگەی هەمواکردنەوەی یاسای کار، مافەکانیان بپارێزن.

ئامانجی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانی (2020) ئەوەیە لە رێگەی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەتەوە زیاتر لە (200) هەزار هەلی کار لە کوردستان بڕەخسێنن، لە کۆی (699) پڕۆژە زیاتر لە (100) هەزار لە کەرتی وەبەرهێناندا رەخساوە.

د.ی