داعش دوو جوتیاری لە گوندێکی سەر بە خانەقین رفاند
K24 – ھەولێر:
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، چەكدارانی داعش دوو جوتیاریان لە گوندێکی سەر بە خانەقین رفاند.
سەرچاوە ئەمنییەكەی پارێزگای دیالە گوتی: چەکدارانی داعش، دوو جوتیاری خەڵکی گوندێکی دەورووبەری خانەقین، لە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگاکە رفاند، هێزە ئەمنییەکانیش پرۆسەیەکی گەڕان و پشکنینیان بۆ دۆزینەوەیان دەستپێکردووە.
ماوەی چەند رۆژێکە، هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان، بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی پارێزگای دیالە، لە شانه نهێنییهكانی چەکدارانی داعش دەستپێکردووە.