سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان چەند گوندێکی سەر بە عەفرین بۆردومان دەکەن
K24 – ھەولێر:
سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سهر به ئهنقهره ئاواییەکانی سەر بە عەفرینیان بۆردومان كرد.
میدیاکانی سەر بە ھێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویانکردهوه، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا و گرووپە چەكدارەکانی سەر ئهنقهره، بە چەکی قورس گوند و ئاواییەکانی سەر بە "عەفرین"یان بۆردومان كردووە.
بهگوێرهی زانیارییهكانیش، تۆپبارانەکە هەریەك لە گوندەکانی "بورج قاس" و "مەیاسە"ی سەر بە ناوچەی شێراوای گرتووەتەوە. بەهۆی ئەو تۆپبارانانەش زیانێکی زۆری ماددی بەر ئەو ناوچانە کەوتووە.
هەروەها دوای تۆپبارانەکە گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی مەیاسە، بەڵام میدیاکانی هەسەدە زانیاریان لەسەر ئاکامی ئەو هێرشە بڵاو نەکردووەتەوە.
لە لایەكی دیكەوە، پۆلیسی سەربازی رووسیا و تورکیا گەڕێکی دیکەی چاودێری هاوبەشیان لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبرد.
وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردووەتەوە، پۆلیسی سەربازی رووسیا و، هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیا گەڕێکی دیکەی هاوبەشیان لەسنووری رێگای ئێم فۆر لە شارەدێی دربێسیێی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبرد.
لەو گەڕە هاوبەشەدا چاودێری 10 گوند و ئاوایی کراوە و دواتر ئەو هێزانە گەڕانەوە خاڵی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان، بەگوێرەی زانیارییەکان، گەڕەکە لە 10 زرێپۆش پێکهاتبوو. هەروەها هەلیکۆپتەرێکی رووسیا چاودێری کردوون، جگە لەوەش شەست سەربازی هەردوو لا بەشداریان تێدا کردووە.