وه‌رگرتنی یەك ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا مەترسی تووشبوون لەناو خێزان بە رێژەی نیوە دەدابەزێنێت
K24 - هەولێر:
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ئاژانسی تەندروستی گشتی لە بەریتانیا، پێدانی یەک ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری "فایزەر" یان "ئیسترازینیکا" ئەگەری تووشبوون بۆ (50%) لە ناو یەك خێزان دادەبەزێنێت.
بە پێی ئەو توێژینەوەیە، کە لە رۆژنامەی "ئیندیپێنت"ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی ڤاکسینی "فایزەر" یان "ئیسترازینیکا"یان وەرگرتووە، کەمتر بوونەتە هۆی گواستنەوەی پەتاکە لەناو خێزاندا بە رێژەی (38%) تا (49%)، بەراورد بەو کەسانەی هیچ ژەمێکی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.
ئەم ئاستەی پاراستن دوای 14 رۆژی لە کوتان بە ڤاکسینەکە تێبینی دەکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی کەسی کوتراو یان ژمارەی ئەندامانی خێزان.
ئەو ئەنجامە لەلایەن ناوەندی رووپێوی پەتای کۆرۆنا بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆرد و نووسینگەی ئاماری نیشتمانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە کوتان بە ڤاکسین، بڵاوبوونەوەی پەتاکە کەم دەکاتەوە.
پێدانی یەك ژەم لە هەردوو ڤاکسینەکە، حاڵەتی تووشبوونی بە قەبارەی دوو لەسەر سێ کەمکردەوە، بە رێژەی (74%) کاریگەری دژی نیشانە تونده‌كان هەبووە، بە پێی داتاکانی ناوەندی رووپێوی پەتای کۆرۆنا.
لە توێژینەوەی دیکەدا دەرکەوتووە، هەردوو ڤاکسینەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرگری دروست کردووە و لەبەر ئەوەی ڤاکسینەکە رێگر بووە لەوەی تووشی نەخۆشییەکە ببن یان پێویست بکات لە نەخۆشخانە چارەسەر وەربگرن.
بەپێی نووسینگەی ئاماری نیشتمانی، بە رێژەی (70%) هەموو حاڵەتەکان دابەزیون، بە رێژەی (90%)یش لەو حاڵەتانە کەم بوونه‌ته‌وه، كه نیشانه‌كانیان لێده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگرتنی دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه.
توێژنه‌وه‌كه له‌سه‌ر (57) هه‌زار كه‌س كراوه، له‌ناو (24) هه‌زار خێزان، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌مێك ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ ملیۆنێك كه‌سی دیكه به‌راورد كراون.
د.ی