خانەوادەیەکی كورد لە سوودان چوار منداڵیان بەجارێك دەبێت

" ناوی سێ كوڕەكانم ناون بارزانی، مەسعود، نێچیرڤان و كچەكەشم ناو ناوە كوردستان"
بارزانی، مەسعود، نێچیرڤان و كوردستان
بارزانی، مەسعود، نێچیرڤان و كوردستان

K24 – ھەولێر:

فەلەك موستەفا، ئافرەتێكی كوردی گوندی سارۆنجەی رۆژئاوای كوردستانە، تەمەنی 24 ساڵانە و ئێستا لەگەڵ ھاوسەرەكەی لە سوودان دەژین، ئەمڕۆ چوار منداڵی بەیەكەوە پەیدابوو.

عەلی ئەنوەر تەمۆ، ھاوسەری فەلەك، تەمەن 26 ساڵ بە كوردستان24ی راگەیاند، چوار منداڵەكە سێ كوڕ و كچێكن و ئەمڕۆ رێكەوتی 1ی ئایار/ مایسی 2021 لە دایكبوونە.

ھەروەھا گوتی: "ئێمە لە بنەڕەتدا خەڵكی گوندی سارۆنجین لە كۆبانێ و ماوەی 4 ساڵە لە شاری خەرتوومی پایتەختی سوودان دەژین و كۆمپانیای خۆمان هەیە و لێرە کار دەکەین".

عەلی ئەنوەر، لەبارەی ناونانی ئەو چوار منداڵە گوتی: "كوڕەكانم ناو ناون بارزانی، مەسعود، نێچیرڤان، ناوی كچەكەشم ناوە كوردستان.

عەلی ئەنوەر تەمۆ و ھاوسەرەكەی فەلەك لەگەڵ ھەر چوار منداڵەكەیان
عەلی ئەنوەر تەمۆ و ھاوسەرەكەی فەلەك لەگەڵ ھەر چوار منداڵەكەیان