لە مەخموور داعش هێرشیکردە سەر سوپای عێراق

''شەڕوپێکدادان بەردەوامە''

K24- هەولێر:

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە گوندی مەحموودییەی ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور هێرشیان کردووەتە سەر سوپای عێراق و تا ئێستا رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان بەردەوامە.

تاوەکو ئێستا زیانەکانی شەڕەکە ئاشکرا نەکراون و سوپای عێراقیش بە فەرمی هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوو، داعش هێرشەکانی لە عێراق زیادکردووە و بەهۆیەوە زیانی گیانی لە ریزی هێزە ئەمنییەکان هەبووە.