بەریتانیا پاڵپشتی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

''بەردەوام دەبین لە هاوکارییکردنی هەرێمی کوردستان''
مەشقکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوپەیمانان
مەشقکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوپەیمانان

K24- هەولێر:

ستیفن ھیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تویتێکدا لەبارەی هێرشی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.

باڵیۆزی بەریتانیا رایگەیاندووە: ''شانشینە یەکگرتووەکان پاڵپشتی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە و هەموو عێراقییەکانە لە جەنگی دژ بە داعش''.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ''ئێمە بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازیی و گەشەپێدان بۆ شکستهێنان بە داعش''.

ستیڤن هایکی داوای هەماهەنگی زیاتری هەولێر و بەغدا دەکات و نووسیویەتی: ''پشتگیریی لە هەوڵەکانی هەولێر و بەغدا دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان هەیە''.

بەرە بەیانی دوێنێ، داعش هێرشیکردە سەر لیوای 10ی پێشمەرگە لەبەرزاییەکانی زورگەزراو، بەهۆی هێرشەکە سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوانی دیکەش برینداربوون. لە ماوەیەکی کەمیش، هێرشەکە تێکشکێندرا.