کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر: پێویستە ‌حکومەتی هەرێم و ‌حکومەتی عێراق هەماهەنگییەکانیان قوڵتر بکەنەوە

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لەبارەی پەلاماری داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئۆلیڤیێ دێکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان
ئۆلیڤیێ دێکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی پەلاماری داعش بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە لە زوورگەزراو رایگەیاند، پێویستە ‌حکومەتی هەرێم و ‌حکومەتی عێراق هەماهەنگییەکانیان قوڵتر بکەنەوە.

ئۆلیڤیێ دێکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان دەکات کە بەهۆی پەلاماری داعش لە زوورگەزراو شەهیدبوون، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازێت.

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، نووسیویەتی "لە بەرژەوەدندی ئاسایشی عێراقییەکان، پێویستە ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان و ‌حکومەتی عێراق، هەماهەنگییەکانیان قوڵتر بکەنەوە".

بەرەبەیانی رۆژی شەممە 1/5/2021، چەکدارانی داعش لە زوورگەزراو پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان دا، هێزی پێشمەرگە وەڵامی توندی داعشی دایەوە و هێرشەکەی تێکشکاند. وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوو پێشنەرگەی دیکەش بریندارن.