عێراق.. ژمارەیەک "تیرۆرست" لە زیندان هەڵاتن

"بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرابوون"
kurdistan24.net

K24 - هەولێر

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، کۆمەڵێك زیندانی کە بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرابوون لە یەکێك لە زیندانییەکانی پارێزگای موسەنا لە باشووری عێراق هەڵاتوون.

بەگوێڕەی سەرچاوەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 2/5/2021 کۆمەڵێك زیندانی لە زیندان رایانکردووە و تاوەکو ئێستاش نازاندرێت  چۆن هەڵاتوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو زیندانیانە کە تۆمەتباربوون بە تیرۆر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر، ژمارەیان لە نێوان 15 بۆ 20 زیندانی دەبێت، هەروەها هێزە ئەمنییەکانیش پرۆسەی گەڕانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو زیندانیانە دەستپێکردووە.

م.ە