ئوستراڵیا رێگه‌نادات هاووڵاتییه‌كانی له هیند بگه‌ڕێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا هیند ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرد، ئوستراڵیاش هه‌ڕه‌شه ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك له هینده‌وه بێته ئوستراڵیا، زیندانی ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاووڵاتیی ئوستراڵیش بێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوستراڵی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، رێگری له هه‌ر كه‌سێك ده‌كرێت، كه له‌ماوه‌ی (14) رۆژی رابردوودا له هیند بووه، بێته ئوستراڵیا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك بگه‌ڕێته‌وه ئوستراڵیا، رووبه‌ڕووی سزایه‌ك ده‌بێته‌وه، ره‌نگه (5) ساڵ زیندانی كردن بێت، به‌پێی یاسای ئاسایشی ئوستراڵی.
ئاماژه به‌وه كراوه، ده‌ركردنی بڕیاره‌كه به ره‌وچاوكردنی ئه‌و مه‌ترسییانه درووست بوو، ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری بیانی كه له كه‌ره‌نتین بوون و نیشانه‌كانی كۆرۆنای هیندیان لێ به‌دیار كه‌وتووه و تووشی ئه‌و جۆره‌ی كۆرۆنا بوون.
حكومه‌تی ئوستراڵی روونیكرده‌وه، (9) هه‌زار هاووڵاتی ئوستراڵی له هیند ناوی خۆیان تۆماركردووه، كه داوایان كردووه بۆ وڵات بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوستراڵیا ته‌نیا رێگه به‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌دات بگه‌ڕێنه‌وه، كه له نیوزله‌نداوه دێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێوسته بۆ ماوه‌ی (14) رۆژ كه‌ره‌نتین بكرێن.
له (24) كاتژمێری رابردوودا له هیند (401) هه‌زار و (993) تووشبووی نوێی كۆرۆنای تۆمار كردووه، كه بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌و وڵاته ئه‌و ژماره‌یه تۆمار بكات و هیچ وڵاتێك به‌و رێژه‌یه تووشی كۆرۆنا نه‌بووه له رۆژێكدا.
د.ی