به‌مزووانه داهاتووی مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
تۆڕی كه‌ناڵه‌كانی بی ئین سپۆرتسی قه‌ته‌ڕی رایده‌گه‌ینێت به‌مزووانه خۆزێ مۆرینهۆ ب ه‌فه‌رمی ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی.
بی ئین سپۆرتس رایگه‌یاندووه، له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه پێیان گه‌یشتووه كه مۆرینهۆ و مان یونایتد گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و به‌مزووانه گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان راده‌گه‌یه‌نرێت، كه ئه‌مڕۆ شه‌یتانه سووره‌كان له فیناڵی (جامی فا) رووبه‌ڕووی كریستال پالاس ده‌بنه‌وه و له‌وانه‌یه ئه‌م یارییه ببێته دوایین یاریی لویس ڤان خالی راهێنه‌ری یانه‌كه له‌گه‌ڵ رێد دێڤزڵ ئه‌نجامی بدات.
میدیاكانی به‌ریتانیا پێشبینی ده‌كه‌ن رۆژی دووشه‌ممه گرێبه‌سته‌كه‌ی مۆرینهۆ رابگه‌یه‌نرێت، به‌شێكیشیان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كه له‌وانه‌یه به واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی مۆرینهۆ، لویس ڤان خالیش هه‌ر له ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌كه بمێنێته‌وه و مان یونایتد به‌جێنه‌هێڵێت، له كاتێكدا شه‌یتانه سووره‌كان وه‌رزی داهاتوو نه‌گه‌یشتنه چامپیۆنزلیگ و ته‌نیا ده‌بێت به‌شداریی یۆرۆپالیگ بكه‌ن.