پڕۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان دەکرێت

K24 – هەولێر
بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بەمنزیکانە پڕۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
زاگرۆس فەتاح، بريكاری وەزارەتی پلاندانان بە کوردستان24ی راگەیاند "رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە بودجەی 2021 دەکات، دواتر رەشنووسی پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکات".
لە کۆبوونەوەی 2021/4/28ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری پلاندان راپۆرتێکیان تایبەت بە دوا ژمارەکانی پڕۆژە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیارەکانی ئەنجومەن لەناو پڕۆژە یاساکە جێگیر بکرێن و دواتر ئامادە بکرێت، بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجومەنی وەزیران، پاشان رەوانەی پەرلەمان بکرێت.