عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك: پارتی ئێسكی نه‌شكاندووین و رێزی خه‌باتی باب و باپیرانی گرتووین
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، دوای په‌یوه‌ندیكردنی به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك له چه‌ند حزبێكی جیاوازه‌وه له هاوڕێ و خزم و دۆستان لێرەین و له‌مه‌ودوا ئه‌ندامێكی پارتی ده‌بن و پشتیوانی ئه‌و حزبه ده‌بن.
راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له خه‌ڵك جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بن له‌وه‌ی دوا 12 ساڵ ره‌خنه‌ی توندی ئێمه له ده‌سه‌ڵات.
دەربارەی هۆکاری پەیوەندیکردن بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کێخوا موبارەک رایگەیاند: هۆكاری هه‌ڵبژاردنی پارتی ئه‌وه‌یه تا ئێستا ئه‌و حزبه ئێسكی ئێمه‌ی نه‌شكاندووه و رێزی له خه‌باتی باب و باپیرانی ئێمه گرتووه.
گوتیشی: "ئێمە لە سەرەتاوە بە ئومێدی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵك دەستمان پێ‌کرد و بڕیاروابوو ململانێکان بۆ خزمەتکردنی خەڵك بێت و نەگات بە ئێسکشکاندنی یەکتر و وێرانکردنی کوردستان".
سه‌باره‌ت به پلان و جێگره‌وه‌ی باشتر، عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك رایگه‌یاند، هیچ پلان و بەرنامەیەکی لەوەی دەسەڵاتمان باشتر پێ نەبوو، رێڕەوی کارکردنمان گۆڕی بۆ رقی حزبی و کەسی و کار گەیشتووە بەوەی هەموو دەستکەوتەکانی میللەت و نیشتمانەکامان گەیشتووەتە مەترسییەوە.
ئاشکراشیکرد، خەڵکمان وا لێکرد شەڕە جنێو بە ئازادی بزانن و قەیرانی و گەندەڵی لێك جیانەکەنەوە ململانێکان بۆ بەرژەوەندی کەسی بووە و وەلائی نیشتیمانمان تەواو لاواز بووە و ئاگامان لە پلان و پلانگێری دوژمنانی نەتەوە و نیشتمانەکەمان نەماوە.
سه‌باره‌ت به كات و ساتی بڕیاردان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی پارتی، گوتی: "دوای چه‌ندین ساڵ له‌خۆمان پرسی ئایا ئێمه چیمان كرد، چ شتێکمان هه‌یه له پێش 2009 و پێش سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان باشتربێت و خراپتر نەبووبێت، مووچه كێشه‌ی تێكه‌وت، قه‌یرانی دارایی هاته ئارا، خۆفرۆشی و خیانه‌ت روویداو و بەشێکی گرنگ لە کوردستان‌مان لێ دابڕا".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، زۆرێك لەو کەس و لایەنانەی کە دوای ساڵی 2009 دەرکەوتن شیرازەی کۆمەڵگای کوردیان شێواندووە و بەجۆرێك هەر کەس و لایەنێك میدیای تایبەت بەخۆی دامەزراندووە و لە پێناو بەرژەوەندی خۆی و یان حزبەکەی تۆمەت و چەواشەکاری بڵاودەکاتەوە.
عەبدوڵڵای کێخوا موبارەک باسی لەوەشکرد کە ماوه‌ی 10 ساڵ زیاتر پاره‌ی خۆی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن و پێداویستی ئەو بەرەیە خەرج کرد و گوتیشی: "باشدەزانن من بۆ پارە و پۆست خۆم نافرۆشم، بەڵکو هۆکاری سەرەکی بێ ئومێدبوونم لەو بەرەیە مامەڵەی ژێر بە ژێر و خیانەت و خۆفرۆشی زۆربەی کەسە دیارەکانی ئەو بەرەیە بوو لە پێناو پلە و پۆست و پارەدا".
گوتیشی: "ئێمە لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی هیچ پلە و پۆستێک و پارەمان نەکردووە تەنها داوامانکردووە کە رێز لە خۆمان بگیرێت و داوامانکردووە پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی گۆپتەپەی چەمچەماڵ جێبەجێبکرێت کە زەرووریەتی ژیانی نزیکەی 200 هەزار کەسە لە سنوورەکەمان".
کێخوا موبارەک لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: "داوا لە هەموو هەوادار و خزم و دۆست و هاوڕێیانمان دەکەین کە چیتر لە ناو ئەو جەهالەت و چەواشەکارییەدا نەمێننەوە و وەرن لەگەڵماندا بۆ ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی خزمەتی گەل و نیشتمان بکەین".