وەزارەتی رۆشنبیری هۆشداری دەداتە کەناڵەکانی راگەیاندن

دامەزراوەی کوردستان24 وەك پرەنسیپی کاری میدیایی خۆی کەمترین دیمەنی کوشتن و توندوتیژی و نیشاندانی وێنەی تۆمەتباران بڵاودەکاتەوە
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە بەیاننامەیەکیدا ئاگاداری کەناڵەکانی راگەیاندن دەکاتەوەو کە خۆیان بە دووربگرن لە نیشاندانی دیمەنی تووندوتیژی و کوشتن و زەقکردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە پێناو تێکنەچوونی ئاشتی کۆمەڵایەتی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە ئاگادارکردنەوەکەیدا دڵنیایی دەدات هەر کەناڵ و دامەزراوەیەك سەرپیچی بکات؛ رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگرێتەبەر.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، نیشاندانی دیمەنی تۆمەتباران و وەرگرتنی ووتە لێیان پێش بڕیاری دادگا، هاندانی راستەوخۆ و یان ناڕاستەوخۆی بینەرانە بۆ پەیڕەکردنی توندوتیژی و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی.

دامەزراوەی کوردستان24 وەك پرەنسیپی کاری میدیایی خۆی کەمترین دیمەنی کوشتن و توندوتیژی و نیشاندانی وێنەی تۆمەتباران بڵاودەکاتەوە، ئەمەش لە پێناو پاراستن و رێزگرتن لە دۆخی دەروونی هاووڵاتیان و بینەرانمان.

نووسراوی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
نووسراوی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

 

م.هـ