رووحانی: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتن نزیك بووینه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی رایگه‌یاند، تاران و واشنتن له دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا، نزیكبوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی رێكبكه‌ون و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی له‌سه‌ر ئێران لاببرێن.
رووحانی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئابووری حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، گوتی: ره‌نگه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كرانه‌وه‌یه‌كی گرنگ به رووی ئه‌و سزایانه ببینین، كه خراونه‌ته سه‌ر ئێران.
گوتیشی: هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی سوودمه‌ندن له مانه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران، بۆیه دانووستانه‌كان به ئاقارێكی دیكه‌دا ده‌به‌ن.
مانگی رابردوو، دانووستانی ئێران و وڵاتانی چوار كۆ یه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له ڤیه‌ننا ده‌ستیان پێكردووه.
ئامانجی دانووستانه‌كان، جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی رێككه‌وتنی ناووكی 2015ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كه، كه دواتر ئه‌مه‌ریكا له 2018 له رێككه‌وتنه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد.
كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه، تا ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر تاران لانه‌بات، كۆماری ئیسلامی پابه‌ند نابێت به جێبه‌جێكردنی ئاره‌زوومه‌ندانی پاشكۆكانی رێككه‌وتنی ناووكی.