رۆیتەرز: ئێران نازەنین زاغری ئازاد دەكات دوای ئەوە "قەرزە كۆنەكە" بدرێتەوە
K24 – ھەولێر:
كهناڵهكانی ئێران بڵاویانكردهوه، تاران "نازەنین زاغری راتكلیف"، هاووڵاتی بهریتانی به رهچهڵهك ئێرانی ئازاد دەكات، كه لهلایهند كۆماری ئیسلامییهوه دهستگیر كراوه.
كەناڵی "خەبەر"ی سەر بە تەلەڤزیۆنی ئێرانی لە سەرچاوەیەكی ئاگاداری گواستووەتەوە، "نازەنین، لە بەرامبەر 400 ملیۆن جونهیهی ئیستهرلینی ئازاد دەكرێت".
ئاژانسی رۆیتەرز، بڵاویكردهوه، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، ئەو پێشبینی و ئەگەرانەی ئازادكردنی زاغری بەدوور و لاواز دەزانێت.
نازهنین (تەمەن 42 ساڵ) بە 5 ساڵ زیندانیكردن سزادراوە، دوای ئەوەی بە پلاندانان بۆ رووخاندنی حكومەتی ئێران تومەتباركرا، ئەو تۆمەتەش لەلایەن خۆی و پشتیوانانی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤهوه رەتكرایەوە.
نازهنین دوای سەردانكردنی خێزانەكەی لە ساڵی 2016 لە ئێران و لە كاتی گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا لە فڕۆكەخانەی تاران دەستگیركرا و ئهو رێكارهش بووه هۆی ناڕهزایی بهریتانیا و رێكخراوه مرۆڤدۆستهكانی ئهوروپا و بەو ھۆیەوە پەیوەندییەكانی بەریتانیا و ئێران گرژیان تێكەوت.
بەھۆی قەرزێكی نزیكەی 400 ملیۆن جونهیهی ئیستەرلینی (530 ملیۆن دۆلار) كە هی ئێرانە لەلای لەندەن، ئەو گوژمە پارەیەش شای ئێران، محەمەد رەزا پەھڵەوی دابوویە لەندەن، بەرامبەر بە تانكەكانی "چیفتن"ی بەریتانیایی، بهڵام رادەستی تاران نەكراون.