واشنتن ره‌تیده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ تاران گه‌یشتبێته رێككه‌وتن
K24- هه‌ولێر:
جێیك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، تا ئێستا واشنتن و تاران له‌و دانوستانانه نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، كه له ڤیه‌ننا له‌نێوان كۆماری ئیسلامی و زلهێزانی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی (ABC News)ی ئه‌مه‌ریكی، كه تایبه‌ت بوو به دۆسییه‌كانی ئێران، كۆریای باكوور و چین، سۆلیڤان گوتی: مه‌ودایه‌ك له‌به‌رده‌میان ماوه، كه پێویسته تێیپه‌ڕێنن بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه ماون و ده‌بنه كۆسپ له‌به‌رده‌م رێككه‌وتن و جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌و كه‌لێنانه خۆیان له‌و سزایانه‌دا ده‌بیننه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه لێی پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌ئارادا نییه، به‌ڵام دیپلۆماتكاران له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به پلانی كاری گشتگیر و هاوبه‌ش له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران".
دوێنێش سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتكاری ئه‌وروپی رایگه‌یاند، "ئه‌و دانوستانانه‌ی ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه له ڤیه‌ننا له نێوان ئێران و زلهێزه جیهانییه‌كان به‌رده‌وامن، تا ئێستا پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆیان به‌خۆوه نه‌بینیوه و هیچ لێكتێگه‌یشتنێك له‌باره‌ی پرسه هه‌ره گرنگه‌كان نه‌هاتووه‌ته ئاراوه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ، حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، تاران و واشنتن له دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا، نزیكبوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی رێكبكه‌ون و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی له‌سه‌ر ئێران لاببرێن.
رووحانی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئابووری حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، گوتی: ره‌نگه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كرانه‌وه‌یه‌كی گرنگ به رووی ئه‌و سزایانه ببینین، كه خراونه‌ته سه‌ر ئێران.
گوتیشی: هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی سوودمه‌ندن له مانه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران، بۆیه دانووستانه‌كان به ئاقارێكی دیكه‌دا ده‌به‌ن.
مانگی رابردوو، دانووستانی ئێران و وڵاتانی چوار كۆ یه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له ڤیه‌ننا ده‌ستیان پێكردووه.
ئامانجی دانووستانه‌كان، جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی رێككه‌وتنی ناووكی 2015ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كه، كه دواتر ئه‌مه‌ریكا له 2018 له رێككه‌وتنه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد.
كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه، تا ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر تاران لانه‌بات، كۆماری ئیسلامی پابه‌ند نابێت به جێبه‌جێكردنی ئاره‌زوومه‌ندانی پاشكۆكانی رێككه‌وتنی ناووكی.
له سه‌ره‌تای نیسان/ ئه‌پریلی ئه‌مساڵه‌وه دانوستانی نێوان ئێران و ئه‌و وڵاتانه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه ماونه‌ته‌وه (رووسیا، چین، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا) ده‌ستیپێكردووه و، ئامانج لێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ ناو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له ساڵی 2015 له نێوانیان واژوو كرا و له ساڵی 2018 ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ كشانه‌وه‌ی خۆی لێی راگه‌یاند و سزا سه‌خته‌كانیشی بۆ سه‌ر تاران گه‌ڕانده‌وه.
كۆریای باكوور:
سه‌باره‌ت به كۆریای باكوور، سۆلیڤان گوتی: "سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا هیچ ئامانجێكی دوژمنكارانه‌ی نییه، به‌ڵكو ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه و له كۆتاییشدا نه‌هێشتنی چه‌كی ئه‌تۆمییه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا".
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "وێڕای ئه‌وه‌ی مه‌حاڵه د‌رك به‌وه بكرێت كه كۆریای باكووری چی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر مووشه‌كێكی دوورمه‌ودا، كه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ڵبدرێت".
به‌گوته‌ی سۆلیڤان، "په‌یڕه‌وكردنی رێبازێكی دیپلۆماسی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكوور ده‌یخوڵقێنێت".
سۆلیڤان گوتی: "له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌راسانكارانه و هه‌ر ره‌فتارێك كه ببێته هۆی شێواندنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، له وه‌ڵامه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی به راشكاوانه به كۆریای باكوور راده‌گه‌یه‌نێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئامانجی ئێمه به گشتی گرتنه‌به‌ری رێچكه‌ی دیپلۆماسییه، كه رێگه‌مان پێ ده‌دات به‌ره‌و ئامانجی كۆتایی هه‌نگاو بنێین".
پێشتریش رۆژی هه‌ینی كۆشكی سپی رایگه‌یاندبوو، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له گرتنه‌به‌ری رێبازی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی واقیعی دیبلۆماسی ده‌كاته‌وه به‌رامبه‌ر به دۆسیه‌ی كۆریای باكوور.
دوای ئه‌وه‌ی لووتكه‌ی دووقۆڵیی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور له هانۆی له شوبات/ فێبرایه‌ری ساڵی 2019 شكستیان هێنا، دانوستانه‌كانی نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگ راوه‌ستان. له‌و كاته‌وه‌ش كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكای گرتووه‌ته ده‌ست (ماوه‌ی 100 رۆژه)، تا ئیستا بایدن ئه‌و شێوازه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه بڕیاره ئیداره‌كه‌ی له رێگه‌یه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كۆریای باكوور بكات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه جین ساكی، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، "ده‌توانم دڵنیاتان بكه‌مه‌وه كه پێداچوونه‌وه‌ی سترتیژیمان بۆ دۆسیه‌ی كۆریای باكوور كردووه".
گوتیشی: "ئامانجی ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه نیمچه دوورگه‌ی كۆریا به ته‌واوی له چه‌كی ئه‌تۆمی دابماڵرێت".
چین:
سه‌باره‌ت به ركابه‌ری نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا، سۆلیڤان گوتی: "پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پێگه‌ی به‌هێزه‌وه وه‌به‌رهێنان له‌خۆیدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ركابه‌رییه تونده‌كانی چین بكات، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه وه‌به‌رهێنانی بوێرانه‌ی دوورمه‌ودا له هه‌موو شتێك‌دا بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته وه‌به‌رهێنانه‌كان هه‌موو شتێك بگرێته‌وه، هه‌ر له گه‌ڕان و به‌ره‌وپێشبردن هه‌تا ده‌گاته تۆڕی كاره‌بای نوێ و هه‌موو وه‌به‌رهێنانه پێشكه‌وتووه‌كان، كه ده‌بنه هۆی ره‌خساندنی هه‌لی كار و دروستبوونی چینی ناوه‌ڕاست، كه سه‌رۆك بایدن پێشنیازی كردووه".
سۆلیڤان دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا بۆ ئاسایشی ئابووری وڵاته‌كه‌مان باشه، به‌ڵكو بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییشمان گرنگییه‌كی حه‌تمییه و ده‌مه‌وێت بۆ كۆمارییه‌كان و دیموكراتخوازه‌كانیش وه‌ك یه‌ك دووپات بكه‌مه‌وه، كه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت".
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌پێناو ئاینده ئاماده‌كاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی كێبڕكێ و كۆنترۆڵكردنی وزه‌ی پاك ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌شدا ده‌كات"، كه به گوته‌ی خۆی، "چین ناتوانێت وه‌به‌رهێنان له پیشه‌سازی پیسكردنی ژینگه له وڵاته‌كه‌یدا بكات و دواتر له‌ڕێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و كاڵایانه ده‌رفه‌تی كرێكارانی ئه‌مه‌ریكی به‌رته‌سك بكاته‌وه، هه‌رگیز رێگه به‌وه ناده‌ین".
H.B