ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکات

"کۆمەڵێک پڕۆژەی بەردەوام هەن لە پرۆژەکە جێگەیان کراوەتەوە و ئەگەر بەغداش پشکی کوردستان بنێرێت دەتوانرێت کۆمەڵێک پرۆژەی نوێ ئەنجام بدرێن"
زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانان
زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانان

K24 – ھەولێر:

ئەم هەفتەیە پڕۆژە یاسای بودجە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند دەکرێت و رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانان بە کوردستان24 ی راگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بکات و رەوانەی پەرلەمانی بکات.

گوتیشی: کۆمەڵێک پڕۆژەی بەردەوام هەن لە پرۆژەکە جێگەیان کراوەتەوە و ئەگەر بەغداش پشکی کوردستان بنێرێت دەتوانرێت کۆمەڵێک پرۆژەی نوێ ئەنجام بدرێن.